سعودیە فڕۆکەشەڕکەرەکانی رەوانەی ئەنجەرلیک دەکات

0

نوچە-رادیۆ فەردا

سوپای سعودیە پشتڕاستی دەکاتەوە، کە بە بەرەوروو بوونەوەی داعش فڕۆکەشەڕکەرەکانی خۆی رەوانەی تورکیا دەکات تا لە بنکەی سەربازی ئەنجەرلیکەوە هێرش بکاتە سەر بنەکانی داعش لە سوریا.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو، گروپێک لە شارەزایانی سەربازی سعودیە سەردانی بنکەی ئەنجەرلیکیان کردووە.

بە گوێرەی رۆیتەرز،جەنەڕاڵ احمد عسیری وتەبێژ و راوێژکاڕێکی باڵای سوپای سعودیە، بە تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبیەی گوتوە:سعودیە پابەندە بە ئەوەی کە هێرشەکانی بۆ سەر داعش چڕ بکاتەوە و ئەم هەنگاوەش بە یئاراستەی ئەم سیاسەتەیە.

وەزیری بەرگری ئەمریکا، سێ شەممەی رابردوو باسی لە پابەندی سعودیە کردبوو سەبارەت زۆرترکردنی هێرشەکانی بۆ سەر داعش.

دوو هەفتە لەمەبەور سعودیە ئامادەیی خۆی دەربڕیبوو بۆ شەڕ لە گەڵ داعش و هێزی زەمنی رەوانەی سوریا بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com