نوچە.نێت
هونەرمەند لیدی گاگا لە ئەهەنگی بەخشێنی خەڵاتی ئوسکار کراسێکی لەبەردابوو کە تاتورینگێکی جیاوازو سەیر لە پشتیدا نەخشێنرابوو دەرکەوت ، ئەوەی جێی باسە لیدی گاگا بە پێچەوانەی ئاهەنگی گۆلدن گلوب بەهۆی ماکیاژ کردنێکی زۆرەوە جیاوازتر دەرکەوت، بەهەمان شێوە وێنە موسیقارێکی لەسەر قۆڵی نەخشاندبوو بەناوی دیان وار.
هەر لەو ئاهەنگەدا، لیدی گاگای تەمەن ٢٩ ساڵ بەباشترین گۆرانی بێژ لە گۆرانی” til it Happens to you” کاندید کرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئوسکار .
شایەنی باسە لە ئاهەنگێکی دیکە لە ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکاSuper Bowl 50”” بەشدار بوو ئەوەی جێی سەرنج بوو جل وبەرگە کلاسیکەکەی بوو کە جەماوەری سەرسام کردبوو بە خۆی وستایلی قژی.




