نوچەنێت
عادل جەبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ئێران بەو ەتۆمەتبار دەکات، کە بە ناردنی گروپی میلیشایی لە ئەفغانستان،عێراق و پاکستان بۆ ناو خاکی سوریا پشتیوانی لە ئەسەد دەکات و هەروەها پەرە بە ناکۆکی تایفی و مەزهەبی دەدات لە ناوچەکە.
کریستیان ئامانپور،هەواڵنێری سی ئێن ئێن لە بەشێک لەم وتووێژە کە رۆژی هەینی بڵا وکراوەتەوە ئاماژە بە لێدوانەکانی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، دەدات.
جەواد زەیف پێشتر لە لێدوانێکدا گوتبوی: ئێمە نامانەوێ رووبەرووی سعودیە ببینەوە و ناشمانەوێ ئەم وڵاتە لە هاوکیشەکانی ناوچە وەدەربنێین. سعودیە دوچاری وەهم بووە و پێیوایە، بە پشتیوانی وڵاتانی رۆژئاوایی دەتوانێ ئێران لە هاوکێشەکانی ناوچەکە پەراوێز بخات.
وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەم لیدوانەی زەریف، بە پێکەنیناوی وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتەکەی هیچ کات بەرامبەر بە ئێران سیاسەتی سوژمنکارانەی نەگرتۆتە بەر.
جەبیر لە درێژەدا دەڵێت: ئێمە هیچ کات هەوڵمان نەداوە پەرە بە ناکۆکی و ململانێی تایفی و ئایینی لە ئێران بدەین، ئێمە دیپلپۆماتی ئێرانیمان تیرۆر نەکردووە، هێرشمان نەکردۆتە سەر باڵوێزخانەی ئێران، مەوادی تەقینەوەمان بۆ ئێران قاچاق نەکردووە و لە ئێرانیش هیچ کات نەمانویستووە گروپ و شانەی تیرۆریسی رێکبخەین.