نوچە-ئیسنا
بەشار ئەسەد وێڕای جەخت کردنەوە، لەوەی کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی حەلەب داخستنی رێگای نێوان ئەم پارێزگایە و تورکیایە، دەستوەردانی زەمینی تورکیا و سعودیە لە سوریا بە دوور نازانێ.
بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵدەری فەرەنسا دەڵێت: ئامانجی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی حەلەب داخستنی رێگای پەیوەندی نێوان تورکیا و حەلەبە، چونکە ئەم رێڕەوە رێڕەوی سەرەکی ناردنی یارمەتی بە تیرۆریستانە.
بەشار ئەسەد جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەگەر سعودیە وتورکیا هێرشی زەمینی بکەنە سەر ئەم وڵاتە، سوریا بێ وەڵام نابێ.
ئەسەد دەڵێت، رەوتی دانوستانەکان ورەوتی بەرەنگاربوونەوە لە دژی تیرۆر دوو باتەتی جیاوازن.