هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە: بەهۆی ئەحلامەوە من بە ئەصاڵە پێکەنیم

0

نوچە.نێت

 

ماوەیەک پێش ئێستا هونەرمەند ئەصالە نەصری لەبەرنامەی “مصارحە الحرە”بەتوندی رەخنەی لە هونەرمەند راغب عەلامە گرت گوایا راغب عەلامە لەبەرنامەی”ئەراب ئايدول”  بەبێ هۆکار بە ئەصاڵە پێکەنیوە هەتا رادەی هستیریا، ئەصاڵە لەبەرنامەکە ئاشکرایکرد کە نایەوێت راغب عەلامە هاورێی بێت.

هونەرمەند راغب عەلامە رەدی قسەکانی ئەصاڵەی داوەتەوە کە دەڵێت” گوێم لێ نەبوە کە ئەصاڵە سەبارەت بە من چی ووتوە،  هەرچی وتووە، هیچ بەلامەوە گرنگ نیە بەڵام زۆرێک هەن لەپشتەوە ئارەزووی پروپاگەندە دەکەن”.

راغب علامة دەشڵێت” بەڵێ من پێدەکەنم، خوازیارم ئەو پێکەنینەم بەردەوام لەسەر روخسارم بمێنێتەوە ئەوەی حەزی لێناکات با بەتەنیا بۆخۆی بگری”
لەلایەکی تر بۆ هێمن کردنەوەی ئەم دەردەشەیە راغب وتیشی: من ئەصاڵە ناناسم و هاورێشم نیە بۆچی کێشەم هەبێت لەگەڵ کەسێک کە نایناسم؟، بە رێکەوت یەک جار بینیومە بۆچی بیکەم بە دوژمنی خۆم؟ ئەگەر ئەصاڵە منی بە دوژمنی خۆی داناوە ئەوە کێشەی خۆیەتی.

راغب علامەهۆکاری پێکەنینی بە ئەصاڵە  ئاشکرایدەکات و دەڵێت ” کاتێک ئەحلام هاتە بەرنامەی ئارەب ئایدول” و لەدەرەوەی بەرنامەکە وتی ئەصاڵە لەسەر هێڵە هەندێ قسەی جیاوازی سەبارەت بە ئەصاڵە کرد،منیش پێکەنینم هات”.

لەهەمان کاتدا راغب رەتی کردەوە کە قسەکانی ئەحلام سەبارەت بە ئەصاڵە باس بکات، چونکە وتی  قسەی کۆری هونەری بەئەمانەتەوە پارێزراوە.

1455200737_assala_famille_4_copy
1455200736_ahlam_1
1455200737_2193

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com