نوچە-رادیۆ فەردا
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لە نێوچاوانی ئێمە نەنووسراوە کە گەمژەین. سەبر دەگرین بەڵام هەر کارێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین.
هاوکات هەڕەشەی ئەوەش لە ئەوروپا دەکات، کە رێگای دەربازبوونی پەناخوازان بەرەو ئەوروپا دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاندووە،کە تورکیا بە مافی خۆی دەزانێت کە هەر کات ویستی پەنابەران لە وڵاتەکەی خۆی دەربکات.
تورکیا لە ئیستادا شوێنی مانەوەی نزیک بە سی ملیۆن پەنابەرە، کە زۆربەیان سورین وبە هۆی شەڕی ناوخۆوە ئاوارەی ئەم وڵاتە بوونە.
وڵاتانی ئەوروپی وهەروەها نەتەوەیەکگرتوەکان، داوایان لە تورکیا کردووە کە ژمارەیەیەکی زۆرتر پەنابەر لە سەرخاکی خۆی جێ بکاتەوە، بەڵام ئەنقەرە سنوورەکانی خۆی داخستوە و دەڵێت، هەر جۆرە یارمەتی گەیاندنێک تەنها لە سەر خالە سنووریەکان ئەنجام دەدرێ.