نوچە-ئیسنا
بەرپرسێک لە کۆشکی کرملین رایدەگەیینێت، شای سعودیە ناوەڕاستی مانگی مارسی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات و ئەمە یەکەمین سەردانی شای سعودیەیە بۆ روسیا.
یۆری ئۆشاکۆف لەم بارەوە رایگەیاندووە:سەلمان بن عەبدولعەزیز،شای سعودیە ناوەڕاستی مانگی مارس سەفەری روسیا دەکات بەڵام تاکوئێیستا بەرنامەی کاری شای سعودیە دیاری نەکراوە.
باڵوێزی روسیا لە ریاز، بە ئاژانسی هەواڵدەریی ئیتارتاسی گوتووە: هەڵوێستەکانی روسیا و سعودیە لە پەیوەندی لە گەڵ ئاسایشی نیودەوڵەتی لەوانە گەڕانەوەی سوریا بۆ دۆخی ئاسایی،بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و پەرەنەدان بە چەکی ئەتۆمی لە یەکەوە نزیکە.
کرملین پێش بینی کردبوو کە سەلمان بن عەبدولەزیز، سەرەتای ئەمساڵی زایینی سەردانی مۆسکۆ بکات و هاوکات راشیگەیاندبوو کە لەم بارەوە هەماهەنگی و ئامادەکاری پێویست کراوە.