نوچە.نێت
رۆژنامەییەکی هونەری ئاشکرایدەکات کە ” کاتیرنا کیف کە بە” باربی بولیوود” ناسراوە درێژترین ماچی پێشکەش کردوە لە فیلمی”Fitoor” لەگەڵ ئەستیرەی بەناوبانگ “ئەديتيا روي كابور”کە بریارە لە ١٢ فبرایر لە هۆلەکانی سینەمای هندی نیشان بدرێت.
بەپێی ماڵپەری”The Indian Express” فیلمی هندی Fitoor” لە گرتە ڤیدۆیەکانیدا زیاتر ماچ و خۆشەویستی دەبینرێت، کە کاترینا و ئەدیتیا بەرامبەر یەک رۆڵ دەبینن.
ئەو ماڵپەرە ئاماژەی بە درێژترین ماچ کردوە کە لە نێوان “کاترینا و ئەدیتیا “٣ دەقە دەخایەنێت.
ناوەرۆکی ئەم فیلمە باس لە گەنجێک دەکات بەناوی “نور” ئەديتيا كابور، کە دەکەوێتە خۆشەویستی کچێکی لە خۆبایی بەناوی “فردوس”، کاترینا رۆڵی کیف رۆڵی فردوس دەبینێت .
شایەنی باسە ، ئەم فیلمە لە نوسینەکانی نوسەری ئینگلیزی “تشارلز ديكنز” وەرگیراوە، لە دەرهێنانی “ئەبهيشيك كابور”ە.
