نوچەنێت
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری بەرلین، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند سەرکردەکانی کورد لەگەڵ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق نین و داوا دەکەم کورد ڕێفراندۆم ئەنجام نەدات.
لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێكدا لە کۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەکەی بەرلینی ئەڵمانیا، حەیدەر عەبادی تایبەت بە پرسی کورد لە عێراق قسەی کرد و بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند “لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەناو یەک کەشتیداین و لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی کورددا یەکدیمان بینیوە، سەرکردەکانی کورد لەگەڵ جیابوونەوەدانین”.عەبادی دووپاتی کردەوە و وتی”کوردستان بەشێکە لە عێراق و لە بەرژەوەندیدا نییە جیاببینەوە”.
تایبەت بەبەرهەمی سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئەڵمانیا عەبادی ڕایگەیاند “ئەڵمانیا 500 ملیۆن یۆرۆی بەقەرز پێداوین”، هەروەها گوتی “گوزەرانی خەڵک چاک دەکەین بۆ ئەوەی خەڵک کۆچ نەکات و، چینی ناوەند لە عێراق هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە”.