نوچە- بی بی سی
سەرۆکوەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی رایگەیاندووە، دەوڵەتی ئەم وڵاتە وەزارەتخانەیەکی نوی لە ژێر ناوی وەزارەتی خۆشبەختی(سعادت) لە پێناو خۆشگوزەرانی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی خەڵکەکەی دادەمەزرێنێ.
محمد بن راشد آل مکتوم، حاکمی دوبەی باس لە دامەزرانی وەزارەتی تەساموح(پێکەوەهەڵکردن)دەکات.
سەرۆکوەزیرانی ئیمارات رایگەیاندووە، چەندین وەزارەتخانەی ئەم وڵاتە تێکەڵکێش دەکەن و بڕیاروایە زۆربەی خزمەتگوزاریە دەوڵەتیەکان لەم وڵاتە بدرێت بە کەرتی تایبەت.
حاکمی دوبەی لەم بارەو گوتویەتی:د ەوڵەت پێویستی بە وەزیری زۆر نییە بەڵکو پێویستی بە وەزیرێک هەیە کە بتوانن کاروبارەکانیان بە باشی راپەڕێنن و خۆیان لە گەڵ گۆڕانکاریەکان بگونجێنن.
عهود الرومی، وەک وەزیری خۆشبەختی دیاریکراوە.هەروەها شمّا المزروعی تەمەن ٢٢ ساڵ، وەک وەزیری کاروباری لاوان دەستنیشان کراوە.