وەزیری بەرگری ئێران سەردانی روسیا دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

حسێن دێهقان وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی دیدارێکی تایەت سەردانی مۆسکۆ دەکات.

بەشی دبلۆماسی میدیایی باڵوێزخانەی ئێران لە روسیا، رایگەیاندووە :وەزیری بەرگری سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە  مۆسکۆ لە گەڵ وەزیری بەرگری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

حسێن دێهقان و ژنێڕاڵ سێرگئی شایگۆ، وەزیری بەرگری روسیا سەبارەت بە هاوکاری بۆهەردوو وڵات و هەندێک بابەتی دیکە باس و گفتوگۆیان دەبێ.

پەیوەندیەکانی ئێران و فێدراسیۆنی روسیا، لە ئاستێکی باشدایە و دوو وڵاتە لە زۆر بواری ناوچەیی  ونێودەوڵەتی هاوکاری یەکتر دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com