نوچي-ئیرنا
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا جێگیرکردنی هێزی زەمینی وڵاتانی عەرەبی لە سوریا، بە کارەساتێکی مەترسیدار وەسفدەکات.
عەبادی لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئیتالیا رایگەیاندووە: قەیرانی سوریا لە رێگەی رەوانکردنی هێزی زەمنی چارەسەر ناکرێ، لە بەرئەوەی دەتوانێ دەرهاویشتەی مەترسیداری بەدوادابێ.
پێدەچێ رووی ئەم لیدوانەی عەبادی بۆ وڵاتانی عەرەبی، بە تایبەتی سعودیە بێت کە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا ئامادەییان دەربڕیوە.
ئەم لێدوانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کاتێکدایە عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەر هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بڕیار لە سەر جێگیرکردنی هێزی زەمینی لە سوریا بکاتە بڕیاری کۆتایی، ئەوا سعودیە ئامادەیی تەواوی لەم بارەیەوە هەیە.