نوچە.نێت
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ “هه‌رێم سه‌ڵاح”،لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیس بوک باس لە هەواڵ چالاکیەکانی دەکات کە دوو كلیپی گۆرانیە یەکێکیان بۆ شاری سلێمانیە و ئەوی تریان تایبەتە بە شاری هەولێر.
“هه‌رێم سه‌ڵاح” لە پێگەی خۆی رایگەیاند کە ، گۆرانیەکە بەناوی”هه‌ولێر و یارم” لە ئاوازی خۆیەتی، تیکست “هێمن حه‌مید و شاڵاو عه‌لی”.
وتیشی هەمان ستاف کاریان بۆ بەرهەمەکەی تر”سلێمانی و یارم” کردوە . کە چەند رۆژیکی تر بڵاو دەکرێتەو.
ئەو ژەنیارە لەبارەی ناوەرۆکی بەرهەمەکانی لە پێگەی خۆی لە فیس‌بوک دەڵێت”لای من هیچ شارێكی كوردستان جیاوازییان نیه، له داهاتوودا گۆرانی بۆ شاری كه‌ركوك و دهۆكیش تۆمار ده‌كه‌م”.
هەرێم دەشڵێت “له دوای ماندووبونێكی زۆر توانیومه ئه‌و دوو به‌رهه‌مه بهێنمە بوون”.



