نوچە-شفقنا
ئەندامی لیژنەوەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ویڕای ئاماژەدان بە سەردانی شاندێکی روسیا بۆ بەغداد دەڵێت:نوێنەرانی روسیا و عێراق سەبارەت بە فرۆشتنی چەکی پیشکەوتووی روسی بە سوپای عێراق رێککەوتون.
بە گوێرەی ئاژانسنی هەواڵدەریی فەرەنسا،اقبال عبدالحسین،ئەندامی لیژنەی پەیوندیەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەم بارەوە گوتویەتی:بابەتی سەرەکی و لەپێشدا دیاریکراوی بۆ ئەم دیدارانە چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی داعش بووە،هەروەها کڕینی چەک وچۆڵی پیشکەوتوو لە روسیا و مەشق وراهێنانی ژمارەیەک لە ئەدسەران سوپا و هێزەچەکدارەکانی دیکەی عێراق لە مۆسکۆ بابەتێکی دیکەی ئەم دیدارانە بووە.