ئۆباما پێشنیاری ٣ملیارد دۆلار بۆ هاوکاری ئیسرائیل دەکات

0

نوچە-شفقنا

باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا، دوێنێ سێشەممە لە کاتێکدا دوایین بودجەی پێشنیاری خۆی خستۆتە روو کە تێیدا بڕی ٣ میلیارد دۆلار وەک یارمەتی ئەمنی بۆ ئیسرائیل پێشنیار کراوە.

ئەم بڕە یارمەتیە بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدا لە لایەن باراک ئۆباماوە پێشنیار کراوە، کە بڕی گشتیی بودجەی پیشنیاری گەیشتۆتە ٤. ترلیون دۆلار.

بەشێک لەم یارمەتیە بە ئیسرائیل تەرخان کراوە بۆ گەشەپێدانی سیستەمی بەرگری”گونبەدی ئاسنین”ی ئیسرائیل.

دەگوترێ پەسەندکردنی ئەم بڕە یارمەتیە بۆ ئیسرائیل دەرەنجامی دەسەڵات و نفوزی سەهیونەکانە لە پێکهاتەی دەوڵەت  وئەنجومەنی ئەمریکا.

لەم پەیوەندیەدا باراک ئۆباما بەردەوام جەختی لە پابەندبوونی هەمیشەیی واشنتۆن کردۆتەوە بۆ دابین کردنی ئاسایشی ئیسرائیل وپشتیوانی لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com