ئەنوەری حاجی عوسمان: سوپای عێراق لەکەرکوک دەردەکەین، پارێزگاری کەرکوک نەرمی نواندووە ئەوەش تاوانە
نوچەنێت
ئەنوەری حاجی عوسمان بیرکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند پارێزگاری کەرکوک نەرمی نواندووە بەرانبەر بە بەغدا، راشیدەگەیەنێت نەرمی نواندن بەتاوان دەزانێت و هەروەها دەشڵێت سەرکردایەتی کورد قبوڵناکات فرۆکەخانەی کەرکوک بدرێتە سوپای عێراق و ئەگەر ئاڵۆزییەکانیش بەردەوام بن، هێزی پێشمەرگە سوپای عێراق لەکەرکوک و زۆرشوێنی تر دەردەکەن.
لە هەواڵەکەی ئاژانسی پەیامنێردا هاتووە “ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان” بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى په‌یامنێر رایگه‌یاند: فرۆکه‌خانه‌که‌ى شارى که‌رکوک له ساڵى 2003 له ده‌ست هێزه سه‌ربازیه‌کانى ئه‌مه‌ریکا بووه و پاش کشانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه رێکه‌وتنێکى وا هه‌بوو ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه بکرێته فرکه‌خانه‌یه‌کى مه‌ده‌نى به‌ڵام سوپاى عێراقى هه‌میشه خه‌ریکى شه‌رانگێزین چونکه پاشماوه‌کانى به‌عس به‌رده‌وام له‌ناویان کارده‌که‌ن بۆیه ئه‌وه زیاتر له هه‌فته‌یه‌که گفتوگۆى ئه‌وه ده‌کرێت ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه بدرێته ده‌ست سوپاى عێراق.
ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان گوتیشى: پارێزگارى که‌رکوک داواى ئه‌وه‌ى کرد ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه بکرێته مه‌ده‌نى له‌م روانگه‌یه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم پشتگیریى ئه‌و داواکاریه‌ى کرد بۆیه “دکتۆر نه‌جمه‌دین” پارێزگارى که‌رکوک مژده‌ى دایه خه‌ڵک که ئه‌و فرۆکه‌خانه‌یه له بوارى مه‌ده‌نى ده‌کرێته‌وه به‌ڵام کاتێک سه‌ردانى به‌غداى کرد زۆر نه‌رمیى نواند به‌رامبه‌ر به راده‌ست کردنى ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه, ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان زانى که سوپاى عێراق به چه‌ندین تانک و هامه‌رى شه‌ڕکه‌ر هاتوونه و ده‌یانه‌وێ به زۆر بچنه ناو ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه ئێمه‌ش هێزى پێشمه‌رگه‌مان خسته ئاماده‌باشییه‌وه و لیواى یه‌ک و لیواى دوو هه‌ر له‌م شوێنانه بوون له هه‌ولێر و سلێمانى جووڵه‌یان نه‌کردووه بۆ شارى که‌رکوک.
بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “کورد له به‌غدا نه‌رمیى به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له نواندووه بۆیه ده‌یڵێم هه‌ر که‌سێ نه‌رمیى نواندبێ به‌جۆره تاوانێک حیسابى ده‌که‌م.”
بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه باسى له‌وه‌شکرد: دواى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا پێویسته ئه‌م فرۆکه‌خانه‌یه بدرێته هێزه‌کانى ئاسایش و پۆلیسى که‌رکوک ئه‌گه‌ر نا با هاوبه‌ش بین له فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک.
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد: “به بۆچوونى من سه‌رکردایه‌تیى سیاسى کورد ئه‌وه قبووڵ ناکه‌ن فرۆکه‌خانه‌ى که‌رکوک بدرێته ده‌ستى سوپاى عێراق به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاڵۆزیه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوو داوا له سوپاى ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بێ‌لایه‌ن بێت ئێمه له که‌مترین کاتدا نه‌وه‌ک هه‌ر له که‌رکوک له زۆر شوێنى دیکه ده‌ریان ده‌که‌ین.”
پەیامنێر/ هێمن سابیر/خ.ع
ئەنوەری حاجی عوسمان: سوپای عێراق لەکەرکوک دەردەکەین، پارێزگاری کەرکوک نەرمی نواندووە ئەوەش تاوانە
0
Share.