نوچە-ئیسنا
جیگری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ کاروباری سیاسی جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرباری رێوشوێنی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ پشتیوانی نەکردنی دارایی لە ترۆریزم و قەدەغەبوونی هەر جۆرە بازرگانی و سات و سەودایەک لە گەڵ گروپە تیرۆریستیەکان، داعش بەردەوام نەوتی خۆی لە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشێ.
جێفری فێڵتمەن، جێفری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم رێکخراوە بووە، گوتویەتی:داعش لە سوریا و عێراق بە هۆی ناکۆکی و ململانێی ناوچەیی لەم ناوچەیە ریشەی داکوتاوە و بە کەڵوەرگرتن لەم دەرفەتەش توانیویەتی پەرە بە چالاکیەکانی خۆی بدات و دزە بکات ناو چەن ناوجەیەکی دیکەی جیهانەوە.
فێڵتمەن لە درێژەدا دەڵێت:سەرچاوەی سەرەکی داهاتی داعش نەوت و ئەو سامانە سروشتیانەیە کە لە ژیر کۆنتڕۆڵیدایە.