ئەنجومەنی دادوەری میسر داوای لە سێدارەدانی مورسی دەکات

0

نوچە-تسنیم

ئەنجومەنی دادوەری میسر، خوازیاری دەرکردنی سزای سێدارەیە بۆ سەرۆککۆماری پێشووی ئەم وڵاتە بە تاوانی کەیسی جاسوسی بۆ قەتەر.

بە گوێرەی راپۆرتی ئەنادۆڵی، نوێنەری سەردۆزگەری گشتیی میسر داوای لە لیژنەی دادگا کردووە بۆ محەممەد مورسی، سەرۆککۆماری پیشووی ئەم وڵاتە وێڕای ١٠ کەسی دیکە بە تاوانی جاسوسی بۆ قەتەر  سزای سێدارە دیاری بکرێ.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی سەردۆزگەری ئەمنی ئەم وڵاتە، پێشتر مورسی داوای لە ژمارەیەک لە جێگرەکانی خۆی کردووە تا لە بەڵگەنامەی هەندێک وەزارەتخانە  ودامودەزگای ئەم وڵاتە کۆپی هەڵبگرنەوە. دەگوترێ مەبەستی مورسی ئاشکراکردنی ئەم بەڵگەنامانە بووە  ودواتر رادەستکردنیان بە ژمارەیەک لە وڵاتان بۆ وێنە قەتەر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com