نوچە-فارس
بەریتانیا وێڕای وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ، بە مەبەستی ئامادەیی لە بەرامبەر روسیا هێزی سەربازی خۆی رەوانەی رۆژهەڵاتی ئەوروپا دەکات.
هێزە سەربازیەکانی بەریتانیا وێڕای هێزەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکا، لە داهاتوویەکی نزیکدا بە مەبەستی ئەگەری هەرجۆرە پێکدادانێک لە گەڵ هێزەکانی روسیا، رەوانەی ناوچەی باڵتیک و رۆژهەلآت و باشوری ئەوروپا دەکرێن .
بە گوێرەی تلێگراف،هێزەکانی بەریتانیا رەوانەی سنوورەکانی روسیا دەکرێن.
بڕیار وایە ئەمڕۆ چوارشەممە،وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ناتۆ لە برۆکسل کۆببنەوە.
ناردنی هێز بۆ ئەم ناوچانە بریتی دەبێ لە تیپی ٥٠٠ تا ١٠٠ کەسی لە هێزەکانی ناتۆ وبریار وایە ئەم هێزانە لە هەر یەک لە وڵاتانی ئێستۆنی،لاتویا،لێتۆنی،لهستان،رۆمانی وبۆلغارستان جێگیر بکرێن.