بەشار ئەسەد سەردانی مۆسکۆ دەکاتەوە

0

نوچە-فارس

باڵوێزی روسیا لە دیمەشق دەڵێت، ئەگەری هەیە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە ماوەی داهاتوودا سەردانی مۆسکۆ بکات.

بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی کەنالی العالم، ئەلەکساندەر کینشچاک، باڵوێزی روسیا لە دیمەشق رایگەیاندووە، لە ئەگەری رێککەوتنی سەرکردەکانی هەر دوو وڵات، دوور نییە بەشآر ئەسەد سەرلەنوێ سەردانی مۆسکۆ بکاتەوە.

باڵوێزی روسیا لە دیمەشق لەم بارەوە گوتویەتی: لە ئێستادا سەفەری بەشآر ئەسەد بۆ مۆسکۆ لە بەرنامەدا نییە، بەڵام لە ئەگەری رێککەوتنی سەرکردەی هەردوو وڵات ئەم سەردانی بە ئەنجام بگات.

بەشار ئەسەد پاییزی رابردوو لە سەردانێکی لەناکاو چووە مۆسکۆ و لە گەڵ ڤێلادیمی پوتین، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com