شوان خورشید : دەردەکەم کارییە

0

شوان خورشید : دەردەکەم کارییە
لەوەتەی هەست بە بون ئەکەم
ئازارێک لە دڵمدایە
زۆر بە ئێش و زۆر بە سوێیە
کەچومە لای دکتۆرەکەم
وتی چییتە
ئازاری کام بەشی جەستەت
وای لێ کردووی
بێیتە بەر عەیادەکەی من و
ئیمان بە ئەمپوڵ بهێنی
وتم دکتۆر دڵم ێشێت
ئەسوتێ وەک ژیلەمۆیە
وتی کەوابێ ڤایرۆسە
لێی پیر کردوی
چارەسەرت لای من نییە
گەر ئەتەوێ ئازارەکەت لێ بێتەوە
ڤایرۆسەکەت لە جۆری دژ نەبێت
بێ بە شفا
بگرە ئەم ئەدرێسەو
ئازاری خۆتی بۆ باسکە
شەقامی دڵ
بەرامبەر بە ماڵی دڵت
تۆ بەپەتای خۆشەویستی
مدمن بویتە
وەک تلیاک خۆر گەر لێت ببڕی
دڵنیام دەبیتە کاریسە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com