جەبیر: ئەمریکا پێیباشە هێزی زەمینی بنێرین

0

نوچە-رادیۆ فەردا

عادل جەبیر،وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، ئەمریکا پێشوازی لە پیشنیارەکەی سعودیە کردووە سەبارەت بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا.

بە گوێرەی ئاژانسی هەوالدەریی فەرەنسا،عادل جەبیر دوای کۆبوونەوەی لە گەڵ جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە:هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێک لە ژێر رێنوێنی ئەمریکا دەبێت،بەڵام سعودیە سەرکردایەتی ئەم هێزانە دەکات.

وەزیری دەرەوەی سعودیە بە میدیاکانی گوتوە:دەوڵەتی ئەمریکا لە ئامادەیی سعودیە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا پێشوازی دەکات  وبە هەنگاوێکی ئەرێنی دەزانێ.لە ئێستادا دەبێ هاپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم هەنگاوە بڕیاری خۆی بدات.

بە وتەی جەبیر،بیرۆکەی ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا لە لایەن ئەمریکاوە خراوەتە بەرباس و ٦٥ وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی پشتیوانی لەم بیرۆکەیە دەکەن.

جۆن کێری،وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ئەوەی پشتڕاست کردۆتەوە کە واشنتۆن پشتگیری  پێشنیارەکەی سعودیە دەکات سەبارەت بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ سوریا .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com