زیاتر لە ٥٠ هەزار منداڵی سۆماڵی مەرسی مەرگیان لەسەرە

0

نوچە-بی بی سی

نوسینگەی هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆڤدۆستانەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، قەیرانی خۆراک لە سۆماڵ بە  مەترسیدار وەسف دەکات و لەم بارەوە هۆشداری دەدات.

ئەم رێکخراوەرایگەیاندووە: نزیکەی یەک ملیۆن خەڵکی سۆماڵی کە دەکاتە ١٢%ی دانیشتوانی ئەم وڵاتە گرفتی دابینکردنی خۆراکیان هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، وشکەساڵی رۆژهەڵات و باشوری ئەفریقای بەرەو دۆخێکی قەیراناوی بردووە .لەم نێوەدا وڵاتی سۆماڵ زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

بەهۆی ئەم قەیرانەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوورێژەیەکی زۆری دانیشتوان، شوێنی ژیانی خۆیان بە جێ هێشتووە.

سەرجەم ٤.٧% ملیۆن کەس نزیک بە ٤٠ێی دانیشتوانی ئەم وڵاتە پیک دینن پیویستیان بە خزمەتگوزاری هەیە.

پیتێر دی کلرک، هەماهەنگیکاری کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئەگەر قەیرانی وشکەساڵی لەم وڵاتە درێژەبکێشێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە ٥٨ هەزار و ٣٠٠ منداڵ لەم وڵاتە گیانیان لە دەست بدەن.

لە ئێتیۆپیش، وڵاتی دراوسێی سوماڵ، زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس قەیرانی خۆراکیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com