نوچە-تسنیم
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە حەشدی شەعبی پێویستیەکی نیشتمانیە. جەخت لە سەر گرنگی وبەشداری ئەم هێزە لە ئازاکردنی موسڵ، دەکاتەوە.
بە گوێرەی الفرات نیوز،سەید عەمار عەکیم لە دیدار لە گەل ژمارەیەک لە فەرماندەکانی گروپەی “الجهاد”و”البنا” خوازیاری بەشداریپێکردنی حەشدی شەعبیە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ.
حەکیم لەم بارەو ەرایگەیاندووە، کە موسڵ شارێکی فرەچەشنە ودەبێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەم شارە یەکریزییەکی نیشتمانی تەواومان هەبێ.
عەمار حەکیم لەم دیدارەیدا هەروەها جەخت لە پابەندبوونی لایەنەکان دەکاتەوە بە مەرجەعیەتی ئایینی ئەم وڵاتە.
داعش لە مانگی جونی ٢٠١٤ توانی کۆنتڕۆلی شاری موسڵ بە دەستەوە بگرێ.