میدیا عەرەبیەکان:عادل جەبیر سەردانی تەلئەبیبی کردووە

0

نوچە-میزان

رۆژنامەی المنار ی فەلەستین، لە زاری دیپلۆماتێکی رۆژئاواوە ئاشکرای دەکات کە عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە وێڕای شاندێکی دەزگای زانیاری ئەم وڵاتە ناوەڕاستی هەفتەی رابردووە سەردانی ئیسرائیلی کردووە و لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی وچەند بەرپرسێکی باڵای ئەم وڵاتە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل و لە نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆم دیدارو گفتوگۆی کردووە. ئەم دیپلۆماتەی رۆژئاوا دەڵێت: سەردانەکەی عادل جەبیر چوار کاتژمێری خایاندووە. لەم دیدارەیدا لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوەتەوە. بە گوێرەی زانیاریەکان، وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە دیدارەکەی لە گەڵ نەتانیاهۆ سەبارەت بە مەترسی و هەڕەشەکانی ئێران، دۆخی سوریا و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان تەل ئەبیب و سعودیە گفتوگۆیان کردووە. سەرچآوەکە ئەوەشی خستۆتە روو، عادل جەبیر پیشتر جێگی باڵوێزی سعودیە لە واشنتۆن بووە لە گەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی پەیوەندی باشی دامەزراندووە، لەم رووەوە پەیوەندییەکی پتەوی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سیایس ئەم وڵاتە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com