نەتەوەیەکگرتووەکان: دەوڵەتی سوریا تاوانی جەنگی ئەنجام داوە

0

نوچەنێت

لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە، دەوڵەتی سوریا-یان بە کوشتاری بە کۆمەڵی زیندانیان و ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار کرد.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی  ودەست بەسەرکراو، لە ژێر ئەشکەنجە  وبە هۆی ئازار و لێدانەوە کوژراون و ژمارەیەکیش بە هۆی تینویەتی، دۆخی خراپی خواردن و نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی گیانیان لە دەست داوە.

ئەم راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێی کۆمەڵێک بەڵگە و وتووێژ ئامادە کراوە و بۆ یەکەم خۆپیشاندانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە مارسی  ٢٠١١، دەگەڕێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە: لە ماوەی چوار ساڵ و نیوی رابردوودا هەزاران کەسی دەست بەسەرکراو لە لایەن لایەنەکانی شەڕ لە سوریا کوژراون.

دەگوترێ زۆربەی قوربانیەکان لە زیندانەکانی دەوڵەتی سوریا گیانیان لە دەست داوە.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە: دەوڵەتی سوریا رۆڵی سەرەکی هەیە لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی، بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەش بە تایبەت داعش دەستێکی باڵای هەبووە لە کوشتار و ئەشکەنجەی زیندانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com