شاعیر ئەحمەد رامی، ئاوازدانەر محەمەد قەصەبجی لە ژیانی “کوکب الشرق” دا

0

نوچە.نێت

 

هونەرمەندی گۆرانی بێژی بەناوبانگ ئوم كلثوم وێرای جوانی و مێینەیی، خاوەنی خۆشترین وسەرنج راکێشترین دەنگ بوو لە نیشتمانی عەرەبیدا،بە “کوکب الشرق” ناسراوە، لەزەمەنی خۆیدا دڵی زۆربەی شاعیران و ئاوازدانەرەکانی بە دەنگە خۆشەکەی داگیر کردوە. زۆرێک لەپیاوانی ئەو سەردەمە وەک رەفاقەت هاورێ یان وەک عەشق و خۆشەویستی لە ئوم كلثوم نزیک بونەتەوە.

ئەحمەد رامی،،بە چاوی عاشقانە دەیان هۆنراوەی بۆ ئوم كلثوم نوسیوەو لە هۆنراوەکانیدا ناراستەوخۆ هەستی عاشقانەی خۆی بۆ دربریوەو زۆریش پەیوەست بوە بە ئومكلثوم، وێرای خوازبێنی لێکردنی هەوڵی زۆری دا دڵی ئومكلثوم بەدەست بێنیت بە “سومة” بانگی دەکرد ، بەڵام ئەحمەد رامی جگە لە ئازار کێشان و شکست خواردن هیچی تری بەدەست نەهێنا، بەناچاری هاوسەرگیری لەگەڵ کچێکی گوندەکەی خۆیان کرد.

رۆژنامەنوسەکان و مصطفى ئەمين بە ئومكلثوم-یان ووت هەست بەئازاردانی ئەحمەد رامی ناکەی کە زۆر عاشقت بوو؟ 

ئوم كلثوم لە وەڵامدا ووتی؛ بێگومان هەستی پێ ئەکەم ،چونکە رامی عاشقم بوو، بەرونیش لە هۆنراوەکانیدا ئاشکرا دیار بوو، بەڵام ئەگەر من ژیانی هاوسەرگیریم لەگەل “رامی”بکردایە ، ئەوا ئەو ئاگرەی کە لەدڵ ودەرونی هەموو شاعیرێکدایە لەدڵی ئەویشدا دەکوژایەوە، وای لێ دەهات تەنیا شاعرێک بە ئیلهامەکانی خۆشەویستی کردو هاوسەرگیری کرد. وە هاوسەرگیری من لەگەڵ”رامی “کۆتای بەو شاعیرە مەزنە دەهێنا ، تەنیا گرنگی بە هاوسەرەکەی دەدات کە ئوم كلثوم دەبوو. من ئەمەوێت مەزنی “رامی” گرنگی بە دروستکردنی ئەفسانەی ئوم كلثوم بدات.

“محەمەد قەصەبجی” بەئاواز کردنی “وإيه يفيد الزمن مع اللي عاش في الخيال”ئەم پارچە تیکستە بۆ “ئوم كلثوم” هۆگرو عەشقی ئومكلثوم دەبێت، هەر وەک چۆن رامی هەموو ژیانی عاشقی سومە بوو، بەڵام قەصەبجی بەبێدەنگی عەشقی لەدڵی خۆیدا حەشار دابوو هەرچەند سومە ئەیزانی و درکی پی ئەکرد. 

ئومكلثوم بە هاورێ نزیکەکانی ووت” ئەگەر من رازی بم بە عەشقی قەصەبچی، ئەوا ئەبێت وەک مۆسیقارێک دەست لە پیشەکەی هەڵبگرێت، هەربۆیە ئوم كلثوم ، ئەوەی نەویست پیشەی مۆسیقارێک شکست پێ بێنێت بەڵکو دوای ئەوە چەندین ئاوازیشی رەت کردەوەو لەگەل ئاواز دانەری تر کاری کرد. 

شاعر، ئەحمەد رامی و "کوکب الشرق"

شاعر، ئەحمەد رامی و “کوکب الشرق”

"کوکب الشرق" و قەصبچی

“کوکب الشرق” و قەصبچی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com