ئەردۆغان: ئەمریکا لە نێوان ئێمە و پەکەکە دەبێ یەکێکمان هەڵبژێرێ

0

نوچە-تسنیم

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانی ئەم دواییانەی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ شاری کۆبانێ دەڵێت، ئەمریکا دەبێ لە نێوان تورکیا و تیرۆریستان یەکێکمان وەک هاوپەیمان هەڵبژێری.

ئەم دواییانە،ب ێرت مەک گورک، نێردەی تایبەتی باراک ئۆباما، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش سەردانی شاری کۆبانێی کردبوو.

ئەردۆغان داوای لە ئەمریکا  ویەکێتی ئەوروپا کردووە، کە پەیەدە و باڵی سەربازی ئەم گرووپە وەک گروپێکی تیرۆریستی بناسێنێ.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەنووسان، سەبارەت بە پەکەکە گوتویەتی: چۆنە ئێوە پەکەکە وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسن بەڵام پەیەدە و باڵی سەربازی ئەم گروپە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار ناکەن؟

ئەردۆغان ئاشکرایدەکات، کە ئەم دواییانە لە میانەی هێرشەکانمان بۆ سەر پەکەکە ژمارەیەک چەکی پیشکەوتووی روسی، ئەمریکی و ئەوروپیمان دەست کەوت، ئەم چەکانە لە کوێوە هاتوون؟

سەرۆککۆماری تورکیا هەروەها ئامادەیی خۆی بۆ کردنەوەی سنوورەکانی بە رووی دەیان هەزار کەس لە پەنابەرانی سوری راگەیاند  وگوتی:ئ ەگەر پێویست بکات دەتوانن بێنە ناو خاکی تورکیاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com