سیرینا بوفورد، سمتی دەتەقێتەوە روبەروی مردن دەبێتەوە

0

نوچە.نێت

 

نەشتەرگەری جوانکاری بوەتە کارێکی باوو لەناو خەڵکیدا بەتایبەت لای ئافرەتان، ئەوەش بۆ دەرکەوتنی جوانی سەرنج راکێشی لەش لاریان، ئەم جوانکاریەش تەنیا نەشتەرگەری جوانکاری بۆ روخسارو ، لوت، سنگ گەورەکردن نیە بەڵکو بۆ  هەموو ئەندامەکانی لەش تەنانەت وورگ و سمتیش دەگرێتەوە. 

سیرینا بوفورد-ی تەمەن ٢٧ ساڵ ویستی لەکاتی راهێنانی وەرزشی “سکوات” وەرزشی بەرزکردنەوە، وێنەو ڤیدیۆی خۆی بگرێت، بەڵام لەپر ئەو حەشوەی یان “سلیکۆن” کە لەسمتی بە نەشتەرگەری جوانکاری دایناوە دەتەقێتەوە، ئەویش دەکەوێتە سەر ئەرزو بێهۆش دەبێت.

بوفورد، لەکاتی ئەنجام دانی جوڵەی وەرزشیدا گوێی لە دەنگێکی گەورە دەبێت، دواجار ئەوهێزە گەورە پاڵی پێوە دەنێت و دەکەوێتە سەر زەوی و بێهۆش دەبێت.

سەرئەنجام بەخێرایی و دەست بەجێ هاورێکانی دەیبەنە خەستەخانە ،دکتۆرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیرینا بەهۆی تەقینەوەی ئەو حەشوەی یان ئەو “مادە”ی کە لەسمتیدا بە نەشتەرگەری جوانکاری دایناوە، بێهۆشەو بە حاڵەتی ترسناک دەست نیشان دەکرێت لەوانەیە روبەرووی مردن بێتەوە.
Bu-da-Oldu-Spor-Yaparken-Kalcasi-Patladi-a4818
mqdefault
maxresdefault
Serena-Buford

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com