نوچە-مێهر
جیگری وەزیری دەرەوەی روسیا، باس لە هەوڵەکانی ئەمریکا دەکات بۆ زەربەلێدان لە توانای بەرگری ئەم وڵاتە.
سێرگئی ریابکۆف لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ریانۆڤستی دەڵێت:دەوڵەتی ئەمریکا بە شێوەی ئامانجدار و بەرنامەبۆدارێژراو لە هەوڵدایە، پێش بە چوونە سەرەوەی توانای بەرگری و سەربازی روسیا بگرێ.
بە وتەی ریابکۆف، ئەمریکا تەنها لە رووی بیانوگرتنەوە گەمارۆی خستۆتە سەر روسیا و گوتویەتی: لەم قۆناغەی ئێستادا وتووێژ لە نیوان ئەمریکا وروسیا سەبارەت بە کەمکردنەوەی رێژەی چەکی ئەتۆمی ئیمکانی نییە.
جێگری وەزیری درەوەی روسیا لە وڵامی داواکاریەکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی ئەم وتووێژانە کە بە پێێ پەیماننامەی “ستارتی نوێ”بەرێوەدەچن دەڵێت:دەستپێکردنەوەی ئەم وتووێژانە لە ئێستادا ئیمکانی نییە،چونکە روسیا تاکوو ئێستا رێژەی چەکە ئەتۆمیەکانی خۆی بە رێژەی ساڵانی کۆتایی دەیەی ٥٠ و سەرەتاکانی دەیەی ٦٠ کەم کردۆتەوە.