نوچە.نێت
باینجان سەوزەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات، دەکرێ سودی لێ وەربگیرێت بۆ خۆ لاواز کردن بەشێوەی شەربەت، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە چەوری لەسەر وورگیان کۆبوەتەوە. بۆ ئەوەی ئەو چەوریەی سەر وورگ لەدەست بدەین دەتوانین لە شەربەتی باینجان و پێکهاتە دەوڵەمەندەکانی باینجان سود وەربگرین.
یەک دوو باینجان دەشۆینەوەو ،دواتر قاش قاشی گەورەی دەکەین، لەناو ئاوی دەکەین هەتا باینجانەکە ژێر ئاو دەبێت. لەسەر تەباخ بە ئاگرێکی بەهێز بۆ ماوەی ٥- ٦ دەقە بەجێی بێهێڵە ، دوای ئەوە لەسەر ئاگرەکە دایگرە وای لێبێنە هەتا سارد دەبێتەوە، ئەو کات قاشە باینجانەکان لە ئاوەکە جیابکەرەوە ئاوە کوڵاوەکەی بەجیا بکە قابێکی شوشە بیخە بەفرگرەوە. دەکرێت شەربەتی پرتەقاڵی تێکەڵ بکەین و رۆژانە” ٤ کوپ” لە ئاوی بانیجانەکە بخۆرەوە بەتایبەت بەیانیان و پێش نوستن زۆر گرنگە.