نوچەنێت
خانمە پێشكەشكاری بەناوبانگی جیهانی ئۆپرا وێنفری بە تویتێك لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە قازانجێكی زۆر دەكات و ملیۆنان دۆلار دەباتەوە.
ئۆپرا وێنفری لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تویتەر ڤیدیۆیەك بڵاودەكاتەوە كە تێیدا باس لە خۆشەویستی خۆی بۆ خواردنی نان دەکات، بەڵام ئەو بەو پێیەی جۆرێكی تایبەت بە نان دەخوات، ڕێگری كردووە لەوە كێشی زیاد بێت، بەپێچەوانەوە بە خواردنی ئەو نانە كێشی كەمی كردووە.
ئۆپرا، باسی لەوە كردووە كە ئەو بەرهەمەكانی كۆمپانیایەك دەخوات كە تایبەت بەو خۆراكانەی بۆ دابەزاندنی كێش دەخورێن، ئەمەش وایكردووە 11 كیلۆ لە كێشی كەمبكات.
ڕۆژنامەی ئندیپێندتی بەریتانی باسی لەوە كردووە كە بەهۆی ئەو تویتەوە قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی %20 زیادی كردووە، بەو پێیەش كە ئۆپرا لەو كۆمپانیایەدا پشكێكی شەش ملیۆن دۆلاری هەیە، داهاتەكەی زیادی كردووە 12 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە.