تویتەر ١٢٥ هەزار ئەکاونتی داعش بلۆک دەکات

0

نوچە-بی بی سی
تویتەر بۆ پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی پەیامی گروپە تیرۆریستیەکان، لە رێگەی ئەم کەناڵەوە،١٢٥ هەزار ئەکاونتی بلۆک کردووە.
رێژەیەکی زۆری ئەم ئەکاونتە بلۆک کراوانە سەر بە گروپی داعشن، داعش بە کەڵک وەرگرتن لەم ئەکاونتانە پەیامەکنای خۆی لە تویتەر بڵا ودەکاتەوە وهاوکات لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ئەندام گیری دەکات.
تویتەر بلۆککردنی ئەکاونتی بەکارهێنەرانی خۆی لە ناوەڕاستی ساڵی زایینی رابردوو دەست پێکرد.
ژووری فکری برۆکینگز لە ئەمریکا، ئەم دواییانە رایگەیاند بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە تویتەر لانی کەم ٤٦ هەزار ئەکاونتی بەکارهێنەران پڕوپاگەندا بۆ داعش دەکەن.
بە گوێرەی راپۆرتی برۆکینگز،زۆربەی ئەم ئەکاونتانە بلۆکەکراوانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق، سوریا وهەروەها لە سعودیە چالاک بوونە.
سێ لە سەر چواری بەکارهێنەرانی ئەم ئەکاونتانە، بە زمانی عەرەبی،٢٠% بە زمانی ئینگلیزی و ٦% بە زمانی فەرەنسی لە تویتەر چالاک بونە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com