٧٠٠ ژنی تونسی جوونەتە ناو داعشەوە

0

نوچە-ئیکنا

ناوەندی دیراساتی تیرۆریزم لە لیبیا باس لە پەیوەست بوونی ٧٠٠ ژنی تونسی دەکەن، بە ریزەکانی داعشەوە لە سوریا، لیبیا وعێراق.

بە گوێرەی ماڵپەڕی المصدر، ئەم ناوەندە رایگەیاندووە چەندین تۆڕی سەر بە داعش لە باکوری ئەفریقا چالاکن، کە کار دەکەن بۆ راکێشانی ژنان و کچانی ئەم ناوچەیە بۆ ناو ریزەکانی داعش.

ناوەندی دیراساتی تیرۆریزم لە لیبیا هەروەها دەڵێت: ژنانی داعش، لە لیبیا لە وڵاتانی تونس، سودان، چاد، مالی و جەزایرەو ەپەیوەست بە ریزەکانی ئەم گروپەوە.

هەر بە پێی ئەم راپۆرتە، رێکخستنی ژنانی داعش لە لیبیا ٣%ی هێزەکانی داعش پێک دێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com