کەمپێکی پەنابەران ئاگری تێبەردرا

0

نوچە-فارس

پۆلیسی چیک دەڵێیت، ژمارەیەک کەسی نەناسراو بە هێرش بردن بۆ سەر کەمپێکی پەنابەران لە پراگ ئاگریان لە کەمپەگە بەرداوە.

بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، یوتا مارین کۆوا، وتەبیژی پۆلیسی چیک گوتویەتی کە نزیک بە ٢٠ کەسی نەناسراو شەوی رابردوو بە هێرش بردن بۆ کەمپی پەنابەران لە پراگ، شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەرانیان ئاگر تێبەرداوە.

ئاگر تێبەردانی کەمپی پەنابەران لە پراگ دوای ئەوە روویدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی گروپێکی  دژەموسوڵمان لکە لە ژێر ناوی “پگیدا”چالاکن، لە چەندی شاری ئەوروپا لە دژی ئیسلامیبوونی سیمای ئەم شارانە خۆپیشاندانیان وەڕێخست.

خۆپیشاندانەکانی پگیدا لە پراگ بووە. هۆی پێکدادان لە نێوان گروپەکانی راستگەرا و چەپگەرای ئەم وڵاتە.

لایەنگرانی پگیدا لە میانەی ئەم خۆپیشاندانە بە وتنەی دروشمی “نە بۆ کۆچبەری”، “نە بۆ بە مێرکل بوون” خوازیاری راگیرانی رەوتی پەنابەرین بۆ ئەم وڵاتە.

لە راگەیەندراوێکی ئەم گروپەدا هاتووە: زاڵبوونی ئیسلام بە سەر ئەوروپا، کەلتوری هەزارساڵەی ئەم ناوچەیە لە ناو دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com