نوچە.نێت
هونەرمەندی گۆرانی بێژ ئەصاڵە نەصری، میوانی بەرنامەی “مصارحە حرە” بوو، لە کەناڵی” النهار”، لەلایەن پێشکەشکارەکەوە چەند پرسێکی ئاراستە کرا. یەک لە پرسیارەکان ئەوەبووکە” گویا ئەصالە نەصری، پێشتر بە هونەرمەند رەغدە ی ووتوە بەدرێژایی ژیانی “رەغدە” پشتگیری لە ستەمکاران کردوە؟
ئەصاڵە لە وەڵامدا دەلێت ، بەڵێ، مێژوو شاهیدە.
مونەی پێشکەشکار پرسیار ئارستەی ئەو هونەرمەندە دەکاتەوەو دەڵێت، بەهۆی رای سیاسیتەوە یان بەهۆی مەوقیفی سیاسیتەوە چەند هونەرمەندی سوری-ت لەدەست داوە.؟
ئەصاڵە ئاماژەی بەوە کرد کە ” هەرکەس منی لەدەست دابێت بۆ ماوەیەکی درێژ بێگومان عەفلیەن دواکەوتوە.
پرسێکی تر سەبارە بە خۆشترین دەنگ بەلای ئەصاڵەوە ، لەوەڵامدا ووتی: هەندێ دەنگم پێ خۆشە بەڵام، دەنگی خۆم لەهەموو کەس پێ خۆشترە.