کسینجر:تەنگژەی ئێستای جیهان بێ وێنەیە

0

نوچە-قطرە

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە وتارێکی لە پەیمانگای گۆرباچۆف لە مۆسکۆ، ویڕای داننان بە پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن، خوازیاری هەوڵی دوو لایەنە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانیان.

بە گوێرە هەواڵدەریی فارس، هێنری کسینجر وێڕای ئاماژەدان بە کێشەی سوریا  وئۆکراین لە پەیوەندی دوو وڵاتەی ئەمریکا  وروسیا، خوازیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەردوو وڵاتە.

بە گوێرەی راپۆرتی پەیمانگای گۆرباچۆف، کسینجر ویڕای وەبیرهێنانەی پێکهاتنی گروپێک بۆ چارەسەرکردنی کێشکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ لە سەردەمی پریکاکۆف، سەرۆکوەزیرانی پێشووی روسیا دەڵێت: ئەوکات ئامانجمان ئەوە بوو کە بە سەر قەیرانەکانی لە پەیوەدندی نێوان ئەمریکا  وسۆڤییەت زاڵ بین و بنەما هاوبەشەکانی سیستەمی نیودەوڵەتی بە فەرمی بناسین.

کسینجێر لە درێژەدا ئاماژە بە ناکۆکی و جیاوازی بۆچوون لە پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات کە ئەوان وەک دوو لایەن بەردەوام رێزیان لەیەکتر گرتووە.

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ئەوەش دەخاتە روو، کە پەیوەندیەکانی ئێستای نیوان ئەمریکا  وروسیا لە خراپترین دۆخی خۆیدایە.

کسینجێر وێڕای ئاماژە بە قەیران وململنایێ ناوچەیی  وجیهانی  لەم دۆخەی ئێستادا، رایدەگەیەنێت “تەنگژەی ئێستای جیهان بێ وێنەیە”.

هێنری کسینجێر هەفتەی رابردو لە گەڵ ڤێلادیمی پوتین،سەرۆککۆماری روسیا دیدار و گفتوگۆ کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com