عەلی خامنەیی:ئەگەر سەربازەکانمان ناناردبایە شەڕی عیراق و سوریا شەڕ دەهاتە هەمەدان وکرماشان

0

\

نوچە-بی بی سی

عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ بنەماڵەی کوژراوەکانی ئێران لە شەری سوریا  وعێراق رایگەیاندووە، کەمن ئەم کەسانەی چاکەیەکی  زۆریان بە سەرخەڵکی ئێرانەوە هەیە.

بەشێک لە لێدوانەکانی عەلی خامنەیی لە دیدار لە گەڵ “شەهیدانی بەرگریکاری حەرەم” لە نوێترین ژمارەی هەفتەنامەی هێڵی حیزبوڵڵا ، بڵاوبۆتەوە و لە سەر ماڵپەڕی فەرمی عەلی خامنەیی دانراوە.

عەلی خامنەیی لەم دیدارەدا گوتویەتی، ئەگەر ئەم کەسانە نەچوونایەتە شەڕی سوریا و عێراق، دوژمن دەهاتە ناو خاکی ئێرانەوە و ئەو کات ناچار دەبووین لە کرماشان و هەمەدان بەرگریمان لە خۆمان کردبایە.

سەرباری ئاماژەی رابەر ئێران بە “شەهادەت”ی هێزەکانی ئێران لە عێراق و سوریا،تاکوو ئیستا هەواڵ و راپۆرتی ئەوتۆ سەبارەت بە ژمارەی کوژراوەکان و چۆنیەتی چوونیان بۆ ئەم دوو وڵاتە بڵاو نەبوەتەوە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com