ئەمریکا داوادەکات حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە

0

نوچەنێت

بەپێی سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی عێراقی ، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە بەغدای راگەیاندووە كۆتایی بە كارەكانی حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعەكانی سەر بە حكومەت بێنێت لە شەڕی دژی داعش.

سەرچاوەكە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت هەروەها دەڵێت “واشنتن لەڕێگەی دیپلۆماتكارەكانییەوە بە بەرپرسانی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە، حەشدی شەعبی تەواوبوو، واتا كاربكرێت لەسەر كۆتاییهێنان بە رۆڵی حەشدی شەعبی لەسەر هەموو ئاستێك”.

بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و هاوكاریكردنی سوپای عێراق لە شەڕی دژی داعش لە هاوینی 2014 لەسەر فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق حەشدی شەعبی پێكهێندرا، بەڵام هەمیشە بە پێشێلكردنی مافەكانی پێكهاتەی سوننە تۆمەتبار دەكرێن.

چەندین جار واشنتن بە بەغدای راگەیاندووە، حەشدی شەعبی لە شەڕ دووربخاتەوە، ئەوەبوو بۆ یەكەمجار لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری روومادی لە مانگی 12-2015 دوور خرايەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com