نوچە-انتخاب
سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا دەکات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سوریا یارمەتی بەهێزکردنی رەوتی گفتوگۆکانی ئاشتی بدەن.
بە گوێرەی هەوالدەریی ئەڵمانیا، بان کی مۆن دوای وەستانی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا لە کۆنگرەی جنێف گوتویەتی: دۆخی سوریا زۆرتر لە جەهەندەمی سەر زەمین دەچێت. پێشتریش سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندبوو هەموو لایەنەکانی شەڕ لە سوریا مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن.
بان کی مۆن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە قەیرانی سوریا لە رێگای سەربازییەوە چارەسەر نابێ و تەنها گفتوگۆیەکی سیاسی هەمە لایەنەیە کە دەتوانێ گەلی سوریا رزگار بکات.
دۆناڵد تاسک سەرۆکی یەکێتی ئەوروپاش لەم بارەوە گوتویەتی، دوای چەند ساڵ لە شەڕ و کێشە، خەڵکی سوریا هیوایەکیان نەماوە بەڵام ئێمە لە رووی ئەخلاقیەوە پابەندین بەوەی کە هیوایان بۆ بگەڕێنینەوە.