نوچە.نێت
کانیەی هاوسەرەی کیم کاردیشیان چەند رۆژێک لەمەوبەر لە پێگەی تایبەتی خۆی لە “تویتر” جەنگی ساردی بەرامبەر بە هاوسەرە کۆنەکەی کیم کاردیشیان ” وز خليفە “بەرپا کردوە، تا رادەیەک گەشتوەتە ئەوەی کە قسەی نەشیاو بە هاوسەرەکەشی” ئامبر روز” بڵێ.
بەپێی رۆژنامەی دیلی ستار- بریتانی، چەند رۆژیک لەمەوبەر “کانیە” لە تویتر قسەی نەشیاو بە هاوسەرە کۆنەکەی کیم کاردیشیان “وز خليفە”دەڵێت ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کیم کاردیشیان تورەی دەکات، بریار دەدات کانیەی هاوسەری بکاتە دەرەوەی ماڵەکەی.
ئەو سەرچاوە دەشڵێت” ئامبر روز، هاوسەری وز خەلیفە”، لەبەرامبەر بەو کارە نەشیاوەی کانیەی هاوسەری کاردیشیان کردی، بریار دەدات کە نهێنیەکانی کانیە ئاشکرا بکات بەوەی کە، پێشتر کانیە، پەیوەندی سیکسی هەبوە لەگەڵیا، بۆیە کیم کاردیشیان هیچ چارەیەکی تری نەبوو جگە لە ئاگادارکردنەوەی پاسەوانەکەی کە دەرگا لە کانیە نەکاتەوە و دەری بکاتە دەرەوە.
لەلایەکی تر کیم کاردیشیان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئامبر، دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی و رەفاقەتیان تێک نەچێت بەهۆی ئەو کێشەی کە کانیەی هاوسەری دروستی کردوە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردکە ” لە زاری کەسە نزیکەکانی کاردیشیانەوە ئاشکرا بوە کە کیم کاردیشیان بەنیازە لە کانیە جیابێتەوە، چونکە سنوری خۆی تێپەراندوە.