سەرکردەی داعش لە یەمەن کوژرا

0

نوچە-تابناک

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار دەڵێن، سەرکردەی داعش لە یەمەن سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە هۆی هێرشی ئاسمانیەوە لە باشووری ئەم وڵاتە کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکان، جەلال بلعیدی، سەرکردەی داعش لە یەمەن، وێڕای دوو کەسی دیکە لە هاورێیانی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سەر جادەی رەنجبار بەرەو شاری شەقرا لە باشوری یەمەن کوژراوە.

هەواڵدەری فەرەنسا، لە زاری بنەماڵەی بلعیدی یەوە کوژرانی ناوبراویان پشتڕاست کردۆتەوە.

کەناڵی هەواڵی ئەلعەرەبیە لەم پەیوەندیەدا رایگەیاندووە، کە جلال بلعیدی ناسراو بە حەمزە زەنباری بە هۆی هێرشێکەو ەکوژراوە.

جلال بلعیدی یەکێ لە سەرکردە ناسراوەکانی قاعیدە بوو، کە دوای لێکترازان لە ریزەکانی گروپی انصار الشریعە بەستراوە بە گروپی‌ قاعیدە لە یەمەن، پەیوەست بوو بە ریزەکای داعش و سەرکردایەتی ئەم گروپەی لە یەمەن لە ئەستۆ گرت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com