نوچە-باشگاه خبرنگاران
بە گوێرەی هەواڵدەری فەرەنسا، فرانسوا ئۆلاند سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ بێئاتا شدوو، سەرۆکوەزیرانی لەهستان لە پاریس دەڵێت:هەر وڵاتێک دەبێ بەرپرسایەتی خۆی لە بواری پاراستنی سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا و وەرگرتنی ئاوارەکان لە ئەستۆ بگرێ.
ئۆلاند لەم کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیە گوتویەتی :ئێە خوازیاری مانەوەی بەریتانیان لە یەکێتی ئەوروپا.
ئۆلاند ئەوەش دەخاتە روو، کە دەبێ گەرەنتی تەواو بە بەتیتانیا بدرێ لە چوارجێوەی یاساکانی ئەوروپا و هاوکات جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەبێ وڵاتانی رێز لە یەکتر بگرن بە تایبەت لە رەوتی ئەو بڕیارانەی کە لە ناوچەی یۆرۆ دەدرێ.