ئەردۆغان: وتووێژەکانی ئاشتی لە سوریا بێ کەڵکە

0

نوچە-فارس

رەجەب تەیب ئەردۆغان ،سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، تا ئەو کاتەی منداڵانی سوری دەکوژرێن، وتووێژەکانی ئاشتی لەم وڵاتە کەڵکی نییە.

بە گوێرەی دەیلی سەباح، ئەردۆغان پێی وایە قەیرانی سوریا، گەورەترین تراژدی مرۆییە لە دوای شەڕی دووەمی جیهانی تا کوو ئێستا، بە چی هۆکارێک لە جنێف لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە؟

هەروەها گوتویەتی: کۆتایی هێنان بە تەمەنی رژێمی سەرکوتکەری بەشار ئەسەد و چوونە ناو قۆناغی رەوتی ئینتقالی دەسەڵات، کە تێیدا ویستە یاساییەکانی خەڵکی سوریا دابین بکرێ پێویستە.

سەرۆککۆماری تورکیا، کە سەردانی لیمای پێتەختی پرۆی کردووە، لە زانکۆی سێن ئیگاسیۆدۆلایولای ئەم شارە دۆکتۆرای ئیفتخاری پێ بەخشرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com