لاڤرۆف:روسیا سواڵ لە واشنتۆن ناکات

0

نوچە-تسنیم

وەزیری دەرەوەی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مۆسکۆ پێیوایە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەم وڵاتە بە شێوەیەکی پراگماتیستی بێ.

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا لە وتووێژ لە گەڵ مانگنامەی لیمز، دەڵێت: روسیا پێیوایە کە دەبێ پەیوەندیمان لە گەڵ ئەمریکا، پراگماتیستی بێ بەڵام بەو حاڵەشەوە مۆسکۆ سواڵ لە واشنتۆن ناکات.

لاڤرۆف دەشڵێت: ئەزموونی مێژووی نیشان دەدات کە وڵاتان توانای هاوکاری و پەیوەندی سودبەخشیان هەیە لەپەیوەندیەکانیاندا، بە ومەرجەی کە هاوسەنگی لە نێوان بەرژەوەندیەکانی هەر دوو وڵاتدا بێ.

لاڤرۆف جەخت لەوە دەکاتەوە، کە مۆسکۆ و واشنتۆن پەیام و پڕۆژەی هاوبەشیان هەیە بۆ وێنە بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تیرۆریزم.

لاڤرۆف لە زاری پوتینەوە دەڵێت: سەرۆککۆماری روسیا، خوازیاری تەنگژە  وپێکدادان نیە، ئێمە ئامادەی هاوکارین لە گەڵ ئەمریکا بەڵام ئەوە بەو مانا نییە کە سواڵ لە واشنتۆن سواڵ بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com