نوچە-رادیۆ فەردا
رێکخراوی یۆنیسێف دوێنێ چوارشەممە رایگەیاند: یەک لە سەر سێی ئەو پەنابەرانەی کە لە تورکیاوە چوونەتە ئەوروپا، منداڵن.
لە راپۆرتەکەی یۆنیسێف هاتووە، تەنها لە پینج مانگی رابردوودا، نزیکەی ٣٣٠ منداڵەی کۆچبەر لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا لە رێڕەوە ئاویەکاندا خنکاون.
ماری پیێرپواقی بەرپرسی هەماهەنگی کردنی یۆنیسێف، تایبەت بە پەنابەران لە ئەوروپا، لەم بارەوە رایگەیاندووە:٦٠%ی ئەو پەنابەرانەی کە لە رێگای تورکیاوە دەچنە ئەوروپا، ژن و منداڵن،هەر بۆیە رێژەی زیان پێگەیشتنیان لە بەرامبەر مەترسیەکانی سەر رێگای ئەوروپا زیاترە.
پۆلیسی یەکیتی ئەوروپا، یۆرۆپل رۆژی یەکشەممەی رابردوو رایگەیاندبوو، کە لانی کەم دە هەزار منداڵی پەناخواز لە ئەوروپا، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بێ سەروشوێن بوو، ئەگەری ئەوەش هەیە کە لەم منداڵانە بۆ مەبەستی کۆیلایەتی تسێکسی یان کاری ئیجباری کەڵکیان لێ وەربگیردرێ.