کێشەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەقنەوە… باڵێکی ئەو حزبە بەزەبری هێز ماڵپەڕی فەرمی بزوتنەوە کۆنترۆڵ دەکەن
نوچەنێت
مقداد دهرهمهری/ ههورامان
کێشەکانی ناو مەکتەبی راگەیاندنی بزوتنەوەی ئیسلامی کەماوەیەکە بەرپرسانی ئەو حزبە رەتی دەکەنەوە دەقێتەوە، و بەپێی راگەیاندنێکی مەکتەبی راگەیاندنی بزوتنەوە، بەرپرسانی باڵێکی تایبەتی ناو ئەو حزبە، دەست بەسەر ماڵپەڕی رەسمی مەکتەبی راگەیاندندا دەگرن و بەزەبری هێز پاسۆردی ماڵپەڕەکە وەردەگرن و کۆنترۆڵی دەکەن.
لەبارەی چارەسەری ئەو کێشە یان گەورەتر بونی، سەرچاوەیەکی تایبەت لە بزوتنەوەی ئیسلامی بەنوچەنێتی رایگەیاند، ئەمشەو باڵێکی تایبەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەگەڵ رابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کۆدەبنەوە بۆ قسەکردن لەسەر کێشەکانی مەکتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە.
چاوەرڕوانی زانیاری زیاتر بن لەبارەی کۆبونەوەکە…
بهبی سهرجاوهیهكی تایبهت لهبزوتنهوهی ئیسلامی رایكهیاند كه ئهم شهو بالیكی تایبهتی بزوتنهوهی ئیسلامی لهكهل رابهری كشتی بزوتنهوهی ئیسلامی لهسهر كیشهكانی مهكتهبی راكهیاندن كۆدهبیتهوه
خوینهران ئاكادار دهكهمهوه بهم زوانه وردهكاری لهسهر كۆبونهوهكهو روداوهكهوه بلاو دهكهینهوه سهرهرای ئهوهی دوینی شهویش كۆبونهتهوه بهلام شكستی هیناوه كه ئهم باله دژ بهبالهكهی مامۆستا عومهری وهزیره
دەقی راگەیەنراوەکەی بزوتنەوەی ئیسلامی
ئاگادارییەكی بەپەلە لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامییەوە
بسم الله الرحمن الرحیم
بۆ هەموو ئەندامان و لایەنگران و دۆستان و هەوادارانی بزووتنەوەی ئیسلامیی و موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەر نووسەر وڕۆژنامەنووسێك لە هەر كوێیەك هەن
بۆ شەقامی كوردی و تەواوی حیزب و لایەنەكان و دام و دەزگاكان
ئەمڕۆ سەعات 12ی ڕۆژی 10/11/2011 مەكتەبی سیاسیی و كارگێڕانی دەستڕۆشتووی بزووتنەوەی ئیسلامیی بێ هیچ هەست و ئینتیمایەك و لە هەوڵێكی ناحیزبی و دوور لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانیی و بەدەر لە هەر ویژدان و یاسا و شەرعێك دەستی گرت بەسەر سایتی ئەلەكترۆنی (IMKMEDIA) ی زمانحاڵی مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیدا و پاش ئەوەی دەچنە سەر بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای درووستكردنی سایتەكە، بە زەبری هێز داوای ناونیشان و پاسۆردەكەیان لێدەكەن و كۆنترۆڵی دەكەن.
ئێمە لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی بە هەموو لایەك ڕادەگەیەنین كە لەم ساتەوە تا ئەوكاتەی سایتەكە دەكەوێتەوە دەستمان پەیوەندیمان بەو سایتەوە نییە و لە ڕووی یاساوە بێبەرین لێی و هەر بابەت و هەواڵێك كە دادەگیرێت ئێمە لێی بەرپرس نین و بیروبۆچوون و كاری ئێمە نییە.
ئەمەش هەوڵ و هەنگاوی ئەو عەقڵە چەقبەستوانەی كە بزووتنەوەی ئیسلامییدان بەم دەردە بردووە و دەمێكە نایەڵن بایی سوتوە جگەرەیەك گەشە بكات، ئۆباڵی ڕوودانی هەر ڕەدفیعل و كاردانەوە و كارێكیش لە ئەستۆی ئەوانەی بە زەبری هێز و بە عەقڵی دۆگما ئەم كارە قیزەون و بەدەر لە ئەخلاقی حیزبی و ڕۆژنامەگەرییەیان كردووە كە خوودی كارگێرانی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامییە و لێشیان خۆش نابین ئەگەر بە تەواوبوونی خۆشمان بووبێت.
مەكتەبی ڕاگەیاندنی
بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستان/عێراق
10/11/2011
