نوچە.نێت
ماڵپەری دابەش کردنی خەڵاتی ئوسکار لیستی”٨٨” بۆ ساڵی ٢٠١٦، لیستی تایبەت بە ئاهەنگی ٢٨ فبرایر ئاشکرادەکات کە لە هولیوود بەرێوەدەچێت.
لە ئاهەنگەدا، ئەکتەری بەناوبانگی بولیوود “بريانكا شوبرا“ی تەمەن ٣٣ ساڵ یەکەم هونەرمەند دەبێت بە پێی لیستەکە.
ماڵپەبەری”PINKVILLA” ئاماژەی بەوەش کرد”کە بریانکا شوبرا، یەکەم هونەرمەند دەبێت بەسەر فەرشی سوردا تێ دەپەرێت،کە تایبەت کراوە بە رۆژی ئاهەنگەکە بۆ پێشکەشکردنی خەڵاتی فیستیڤاڵەکە.
شایەنی باسە. ئەم هونەرمەندە لەئێستادا لە ووڵاتی ئەمریکایە بۆ تەواو کردنی زنجیرە درامای بەناوبانگی ئەمریکی “Quantico”.

