فەیسبوک لە دژی داعش دەوەستێتەوە

0

نوچە-ئیسنا

فەیسبوک بە مەبەستی پێشگرتن بە پڕوپاگەندە و ئەندامگیری لە لایەن داعشەوە لە ژێر گوشاردایە ولەم پەیوەندیەدا لە هەوڵدایە پەیام و ڤیدیۆکانی پەوەندیدار بەم گرووپەوە بلۆک بکات.

شارەزایانی لەم بارەوە رایان وایە کە ئەم هەنگاوەی فەیسبووک، ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

مۆنیکا بیکرت ،سەردۆزگەری پیشووی ئەمریکا، کە ئەرکی چاودێریکردنی ناوەرۆکی فەیسووکی لە ئەستۆیە لە وتووێژێکی بێ وێنە لە گەڵ یاهونیوز، باس لە هەوڵەکانی فەیسبوک دەکات بۆ ناسین و سڕینەوەی ناوەرۆکی تیرۆریستی بابەتەکانی سەر ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە.

بە وتەی بیکرت، فەیسبوک یەکەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی پێک هێناوەو لانی کەم لە ئاستی جیهاندا پێنج نووسینگەی دامەزراندووە، کە بە دەیان کارناس کە شارەزا بە چەندین زمانی جیهانن تێیدا چالاکن.

ئەم گرووپانە بە شێوەی ئۆنلاین، بەردەوام وڵامی ئەو هەواڵ و راپۆرتانە دەدەنەوە کە لە لایەن بەکارهێنارانی فەیسبووک دەگاتە دەستیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com