نوچەنیت: ئیسنا
نێردەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، دەڵێت، دانیشتنی جنێف دوایین هیوای سوریا-یە.
سێتفان دی میستۆرا، نێردەی نەتەویەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، لە وتووێژ لە گەڵ تەلەفزیۆنی سویس دەڵێت: ئەگەرو مەترسی لەبەریەک هەڵوەشانەوەی تەواوەتی وتووێژەکان لە ئارادایە، بەڵام ئەگەر ئەم جارە دانیشتنی جنێف شکست بێنێ، ئیتر هیوایەک بۆ ئەم ولآتە بەدی ناکرێ.
دی میستۆرا وێڕای ئەوەی کە جەخت لە رۆڵی خۆی دەکاتەوە بۆ بەئەنجام گەیاندن و سەرخستنی دانیشتنی جنێف، رایدەگەیەنێت: کۆتایی هێنان بە شەڕ و قەیران لە سوریا لە قازانجی واشنتۆن و مۆسکۆیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دی میستۆرا باس لە دانێشتنی خۆی دەکات لە گەڵ شانی لایەنەکانی سوری و هیوادەردەبرێ کە بگەن بە دەستکەوتێکی بەرچاو.
دی میستۆرا: وتو وێژەکانی جنێف دوایین هیوای سوریا-یە
0
Share.